کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسێدارەدانی کەسێکی تر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل؛ تاکوو ئێستا سێ کەس لە سێدارە دراون

10:12 - 2 پووشپەڕ 2725

هەواڵدەریی میزان، سر بە هێزی بەناو دادوەریی ڕێژیمی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە لەسێدارەدانی کەسێکی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل کردووە.

هێزی بەناو دادوەریی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی پووشپەڕ، کەسێکی بە ناوی محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل لە سێدارە داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میزان محەممەدئەمینی ٢٦ ساڵە، سەرپەلی تیمێکی سایبێریی سەر بە مووساد بووە کە هاوکاریی ئاگاهانەی لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە.

بە وتەی میزان، ئەم تۆڕە سایبێرییە دژە ئێرانییەی سەر بە مووساد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیامهێنەرە دەرەکییەکاندا چالاکیی خۆی لەژێر چاوەدێریی بەرپرسانی ئیسرائیلیدا ئەنجام داوە.

لە دەسپێکی شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامییەوە، تاکوو ئێستا کە یازدە ڕۆژ تێدەپەڕێ، ڕێژیم سێ کەسی بە ناوەکانی مەجید مەسیبی، ئیسماعیل فکری و محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل لە سێدارە داون.

هاوکات لەگەڵ ئەمەش شەپۆلێکی بەرینی دەسبەسەرکرانەکان لە شارە جیاوازەکان و بەتایبەت لە شاری کوردستانیش دەستی پێ کردووە.

هاوکات لەگەڵ ئەمەش شەپۆلێکی بەرینی دەسبەسەرکرانەکان لە شارە جیاوازەکان و بەتایبەت لە شارەکانی کوردستانیش دەستی پێ کردووە.