
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له دووتوێی نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم ته‌نیا له مانگی مه‌یدا به شێوه‌ی نێونجی له هه‌ر ڕۆژێکدا ٣ به‌ندکراو و به گشتی ١٥٢ به‌ندکراویان له سێداره داوه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌و ڕاپۆرته‌دا وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاماری له‌سێداره‌دراوانی مانگی مه‌ی، به‌نیسبه‌ت په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وتی له‌سێداره‌دانه‌کان هۆشداری دا.
له ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران‌دا به ئاماژه‌دان به پشکی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان له‌و ئاماره‌دا هاتووه: "١٩ به‌لووچ، ٩ کورد، ٢ عه‌ره‌ب و یه‌ک تورکه‌مه‌ن له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا له سێداره دراون" و به‌و شێوه‌یه به‌لووچه‌کان ١٣ له‌سه‌دی ئه‌و ئاماره پێک دێنن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زیاتر له ٣٠ که‌س له‌و له‌سێداره‌دراوانه تایبه‌تن به که‌مینه ئێتنیکی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه مافی مرۆییه‌کان، ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێژیم ته‌نیا به شێوه‌ی فه‌رمی ١٠ حاڵه‌تیان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن ٤٩ له‌سه‌دی له‌سێداره‌دراوان که ده‌کاته ٧٤ که‌س به تۆمه‌ته‌کانی کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، تۆمه‌تی ئه‌منییه‌تی ـ موحاربه، افساد فی‌الارض، به‌غی و که‌سێکیش به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل له سێداره دراون.
هه‌روه‌ها له مانگی مه‌یدا ٤ ژنیش له سێداره دراون؛ ٥ کەسی ئه‌فغانستانی و یه‌ک هاووڵاتیی بیانی له‌نێو له‌سێداره‌دراواندایه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کرده‌وه ئه‌و ئاماره‌ی مانگی مه‌ی به‌نیسبه‌ت مانگی ئاوریله‌وه ٤٢ حاڵه‌ت زیادی کردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له به‌یاننامه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ جۆزه‌ردانی خۆیدا، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی جیددی له‌مه‌ڕ هه‌ڵکشانی خێرای ئاماری له‌سێداره‌دراوان نووسیبووی: "له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانه‌وه هه‌تا ئێستا لانیکه‌م ٦٧ که‌س له‌وانه‌ش ٣ ژن له به‌ندیخانه‌کانی ئێران‌دا له سێداره دراون و به‌و پێیه له ڕۆژێکدا ٧ به‌ندکراو و ته‌نیا له ڕۆژی ٧ی ئه‌و مانگه‌دا ٢٠ به‌ندکراو له سێداره دراون".