
ئاوارە حەسەنزادە، کوڕی بەڕێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سیمای ناسراوی حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.
ئاوارە حەسەنزادە ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە بەغدا لە دایک بوو. لەو کاتدا بەشێک لە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەک لەوان بنەماڵەی مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە لە شاری بەغدا، پێتەختی عێڕاق نیشتەجێ ببوون.
ئاوارە حەسەنزادە کە خوشکەزای مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەڵی، سیمایەکی ناسراوی دیکەی حیزبی دێموکراتە، لە خۆشەویستیی مەلا ئاوارە کە چەند ساڵێک بوو لە بزووتنەوە شۆڕشگێڕی و خوێناوییەکەی ٤٦-٤٧ی حیزبی دێموکراتدا شەهید بوو، "ئاوارە"ی ناو نرا، بەڵام دۆخی کەسی و تایبەتیی خۆی بووە هۆی ئەوەی چل ساڵ و بەشی هەرە زۆری تەمەنی لە ئاوارەیی و دوورەوڵاتیدا تێپەڕێ.
ئاوارە حەسەنزادە بەداخەوە ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردان پاش تهنیا دوو رۆژ ناسازی و بهبێ ههبوونی پێشینهی هیچ جۆره نهخۆشییهک، له ناوهندێکی تایبهت به کهمئهندامان له شارێکی باشووری سوئێد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مەرگی ناوەختی ئاوارە حەسەنزادە سەرەخۆشی لە بەڕێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکا.