
بەپێی وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە میدیاکانی ئێران و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە شەپۆلێکی نوێی هێرشی توندی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی تاران دەست پێ کرد.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و باسی لەوە کردووە کە هێرشەکە بۆ سەر ئامانجی سەربازی بووە.
بە وتەی ئەرتەشی ئیسرائیل فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە، بنکە و داراییەکانی بەستراو بە هێزەکانی ئەمنییەتی نێوخۆیی و و سپای پاسدارانیان لە تاران کردووەتە ئامانج.
زانیارییەکان باس لە هێرش بۆ سەر بەشەکانی نیگابانی، ئیداری و دادگای بەندیخانەی ئێڤین دەکەن.
ئیسرائیل لەم شەپۆلە نوێیەی هێرشەکانیدا، ناوچەی عەزیمییەی کەرەجیشی کردووەتە ئامانج.