کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ١٠ ئەندامی سپا لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر یەزد

15:41 - 2 پووشپەڕ 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، هێرشی کردووەتە سەر ٦ بنکەی ئاسمانی لە ئێران و ١٥ فڕۆکە و هێلیکۆپتێری لەنێو بردووە.

ئیسرائیل لە هێرشی یەکشەممەی خۆیدا بۆ سەر یەزد، دوو بنکەی سەربازیی کردووتە ئامانج و بەم هۆیەوە ١٠ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون.

سپای ئەلغەدیری یەزد، کوژرانی ١٠ کەس لە هێزەکانی خۆی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا پشتڕاست کردەوە و باسی لە برینداربوونی چەند کەسی دیکە کرد.