
وته‌بێژی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاندووه، نوێنه‌ری تایبه‌تیی ترامپ له کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێشنیارێکی جێگه‌ی په‌سه‌ند و به‌جێی داوه‌ته ڕێژیمی ئێران و سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا و هیواداره ئێران قەبووڵی بکات و ئه‌گه‌ر ڕێژیمی ئێران پێشنیارەکەی ئه‌مریکا قەبووڵ نه‌کات ئاکامێکی جیددیی به‌دواوه ده‌بێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان کارۆلین لویت، وته‌بێژی کۆشکی سپی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا به ڕوونی داواکاری و قسه‌ی خۆی له کاناڵی تروس سۆشیاڵ ڕاگه‌یاند و ئه‌وه داواکاری و خواستی ئێمه‌یه".
هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که که‌مپه‌ینی گوشاری لانی‌زۆری دژی ڕێژیمی ئێران به ته‌واوی هێزی خۆیه‌وه به‌رده‌وامه.
دۆناڵد ترامپ شه‌وی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان له لاپه‌ڕه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیدا نووسیبووی: "ئۆتۆپێن زۆر له‌مێژ بوو ده‌بێت پێشی به پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران گرتبایە و له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کدا ڕێگه به هیچ جۆره پیتاندنێکی ئۆران‌یۆم به ڕێژیمی ئێران ناده‌ین".
پێشتر مارکۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ستیڤ ویتکاف پێداگرییان له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم هه‌تا ئاستی سفر کردبووه‌وه و ئێران ئه‌و خاڵه‌ی ڕه‌ت کردبووه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا فاتمه موهاجرانی وته‌بێژی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له وڵامی لێدوانی هاوتا ئه‌مریکاییه‌که‌یدا وتوویه‌تی: "له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی دانوستانه‌کان ته‌واوی پێشهات و ئه‌گه‌ره‌کان له‌به‌ر ده‌ستدایه".
موهاجرانی له دانیشتنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "ده‌وڵه‌تی پزشکییان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاگاداری هه‌ڕه‌شه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بووه و له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی دانوستانه‌کان، به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی پزشکییان له بواری ناو‌کی و سزاکانه‌وه ڕوونه و هیچ دوودڵییه‌ک له جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌رنامه‌دا نییه و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆمان سوورین".