
له یازدەهه‌مین ڕۆژی هێرشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، ئه‌مڕۆ ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له چه‌ند هێرشی به‌ربڵاو و به‌هێزدا، بنکه‌ی داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم وه‌کوو سپا، به‌سیج و پۆلیسی به‌ناو ئه‌منییه‌تی له تاران و که‌ره‌ج کردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌و وڵاته له درێژه‌ی شه‌پۆلی به‌ربڵاو و به‌هێزی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا، چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تیی ڕێژیمیان له تاران و که‌ره‌ج له ڕێگه‌ی زانیارییه‌کی ورد و بێ هه‌ڵه‌وه کردووه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه، بنکه‌کانی سپای تێرۆریستیی پاسداران، هێزه سه‌رکوتکه‌ره نێوخۆییه‌کان و پۆلیسی هێزی ئینتیزامی هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ئامانجی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی بۆ لاوازکردنی ژێرخانه سه‌ربازی و سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم گه‌ڕانده‌وه.
له نێوان ئه‌و ئامانجانه‌دا، بنکه‌ی هێزه‌کانی به‌سیج وه‌کوو یه‌كێک له بنکه سه‌ره‌کییه‌کانی هێزی سپای پاسداران که به‌رپرسی جێبه‌جێکردنی یاساکانی ڕێژیم و کۆنتڕۆڵی هاووڵاتییان بوو، به خه‌ستی کراوه‌ته ئامانج.
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هێرشه‌کانی به مه‌به‌ستی لاوازکردنی توانای سه‌رکوت و سه‌قامگیریی ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیم کرده‌وه و باسیش له‌وه کراوه که توانای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه شوێندانه‌رییه‌کی باشی له لاوازکردنی ئه‌و ناوه‌نده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران داناوه.