
له دوای ١١ ڕۆژ شه‌ڕی به‌رده‌وام و هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر یه‌کتر و به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریکا له هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر بنکه ناوکییه‌کانی ڕێژیم، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌مه‌ڕ ئاڵوگۆڕییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌که و گرژییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه له برووکسێل کۆ بوونه‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، کایا کالاس به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا داوای له هه‌ر سێ لایه‌نی شه‌ڕ، ئه‌مریکا، ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران کردبوو که "پاشه‌کشێ بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی دانوستان و پێش به شه‌ڕ و گرژیی زیاتر بگرن".
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له کاتێکدایه که وه‌زیری به‌رگریی ئاڵمان له دوای هێرشی دوێنی یه‌کشه‌ممه‌ی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه ناوکییه‌کانی ڕێژیم و له‌نێوبردنی بنکه‌کانی فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئێسفه‌هان ڕایگه‌یاندبوو: "له‌نێوبردنی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ره بۆ ئورووپا".
هه‌روه‌ها بۆیریس پیستوریووس، وه‌زیری به‌رگریی ئاڵمان له وتووێژێکی ڕادیۆییدا باسی له‌وه کردووه به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و گرژییه‌کان باش نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیددیعای ئیسرائیل و ئه‌مریکا ڕاست بێت که ئێران له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی چه‌کی ناوکیی پێشکه‌وتوو سوور بێت، هێرشه‌کانیان له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا و به‌ر له هه‌ر کارێکی تر له‌نێوبردنی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاڵمان له‌نێوردنی بنکه ناوکییه‌کانی ڕێژیمی وه‌کوو هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک و ئورووپا له قه‌ڵه‌م داوه.