
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکۆماری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ باسی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی کرد.
ترامپ نووسیبووی: پیرۆزبایی لە هەمووان! ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران پێک هات؛ ئاگربەستێکی تەواو و سەرتاسەری، نزیکەی شەش کاتژمێری دیکە ـ پاش ئاخرین ئۆپەراسیۆنەکانی هەر دوو لایەن ـ دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر ئەخایەنێ. پاش ئەمە شەڕ بە شێوەی فەرمی کۆتایی پێ دێت.
بە وتەی ترامپ، ئاگربەستەکە سەرەتا لەلایەن ئێرانەوە دەست پێ دەکات و دوای ١٢ کاتژمێر، ئیسرائیلیش بە فەرمی ئاگربەستەکە دەست پێ دەکات. لە کۆتایی ٢٤ کاتژمێردا کۆتاییهاتنی شەڕی ١٢ ڕۆژە لەلایەن جیهانەوە ڕێزی لێ دەگیرێ.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، کۆماری ئیسلامی بنکەی ئەلعەدیدەی لە قەتەر کردە ئامانج.
بنکەی ئەلعەدیدە، بنکەی هێزەکانی ئەمریکا بوو و نیویۆرک تایمز لەمبارەوە ڕایگەیاند کە ئێران پیش هێرشەکان قەتەری ئاگادار کردووەتەوە.