کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێوبژیوانیی قەتەر بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل

10:09 - 3 پووشپەڕ 2725

بەپێی ڕاپۆرتی ''سی ئێن ئێن''، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە قەتەر ڕۆڵی سەرەکیی لە نێوبژیوانی لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل گێڕاوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ لەگەڵ ئەمیری قەتەر قسەی کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە کە ئەمریکا لە وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست سەرکەوتوو بووە.

ترامپ داوای لە ئەمیری قەتەریش کرد کار بۆ ڕازیکردنی ڕێژیمی ئێران بکات کە ئاگربەستەکە قەبووڵ بکات.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، دوای ئەم پێوەندییە،، ''جی دی وێنس'' جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا هاواهەنگیی لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی قەتەر کردووە و دوای ئەوە بەرپرسانی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی ئێران قسەیان کردووە، ئێرانیش بە پێشنیاری ئاگربەست ڕازی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ترامپ پەیوەندییەکی جیای لەگەڵ بێنیامین نێتانیاهوو بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتنی کۆتایی ئاگربەست هەبووە. ئەو گفتوگۆیانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک پەیوەندیی تلفۆنی لە نێوان ترامپ و وێنس و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا بوو.