کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: پێویستە ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرقەرار بێ

10:11 - 3 پووشپەڕ 2725

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئامریکا ڕایگەیاند کە پێویستە ئاشتی لە ناوچەکەدا بێتە ئاراوە و دەبێ شەڕ ڕابگیرێت.

ناوبراو هەروەها وتی کە درێژەکێشانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران دەبووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاڵۆزبوون و شێوانی زیاتری دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

ناوبراو هەروەها وتی کە ئاگربەستی نێوان دوو وڵات درێژەی دەبێ و دەبێ هەموومان قەناعەت بەوە بێنین کە شەڕ کۆتایی هاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ''سی ئێن ئێن''، قەتەر ڕۆڵی سەرەکیی لە نێوبژیوانی لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل گێڕاوە.