
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و دواتر هۆشداریی هێرشی مووشەکیی دەرکردووە.
میدیاکانی سەر بە سپای پاسداران، دوای نزیک کاتژمێر و نیوێک لە دەستپێکردنی ئاگربەست ڕایانگەیاند کە خولێکی نوێی هاویشتنی مووشەک بەرەو ئیسرائیل دەستی پێ کردووە.
هەروەها دەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لەوانە تێلاڤیڤ ڕاگەیەندرا.
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە بوو کە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە نیزامییەکانی دژ بە ئیسرائیل ڕاگەیاند.
عەباس عێراقچی پێشتر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وتبووی کە ئەگەر ئیسرائیل تا کاتژمێر ٤ی بەیانی بە کاتی تاران هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕابگرێت، ئێرانیش وڵامدانەوەی نیزامیی خۆی ڕادەگرێت.