کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر جێنشینیی خامنەیی خەریکی ململانێن

10:22 - 3 پووشپەڕ 2725

هاوکات لەگەڵ هێرشی ئیسرائیل و ئاڵۆزبوونی دۆخی ئێران بەهۆی ئەو شەڕەوە، مۆرە باڵاکانی ڕێژیم خەریکی کێشمەکێش لەسەر دیاریکردنی جێنشین بۆ خامنەیین.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، لەو نێوانەدا ململانێ لە نێوان هەر یەک لە موجتەبا خامنەیی و حەسەنی خومەینیدا هەیە بۆ جێنیشنی خامنەیی.

لەگەڵ هێرشی ئیسرائیل و هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەت هەڕەشەی کوشتنی خامنەیی،

ململانێ لەسەر جێگرتنەوەی پۆستی ڕێبەری ڕێژیم خێرایی بە خۆیەوە گرتووە.

دوو ساڵ لەمەوبەر بە پێشنیاری خودی خامنەیی کۆمیتەیەکی سێ کەسی پێک هات کە کاری ئەو کۆمیتەیە دیاریکردنی جێنشینی خامنەیی بوو، لە ئێستادا و سەبارەت بەو هەڕەشانەی لە خامنەیی دەکرێت، خەریکە پەلە لە کاری کۆمیتەکەدا بۆ دیاریکردنی جێنشین بۆ خامنەیی دەکرێت.