کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی بەپرسێکی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران پشتڕاست کرایەوە

10:39 - 3 پووشپەڕ 2725

هه واڵدەرییەکانی ئێران مردنی محەممەدڕەزا سەدیقی سابر، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پێوەندیدار بە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئیرانیان پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئێران، محەممەدڕەزا سەدیقی سابر، ئێوارەی ڕۆژی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە شاری ئاستانەی ئەشرەفییە لە پارێزگای گیلان، کرایە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل و کوژرا.

ناوبراو یەکێک لە کەسانی پێوەندیدار بە چالاکییە ناوکییەکانی ئێرانەوە بوو کە دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە خرابوو نێو لیستی گەرمارۆکانەوە.

هەروەها کوڕێکی ١٧ ساڵەی ئەم بەرپرسە، لە ٢٦ی جۆزەردان لە هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران کوژرا.

جێگەی ئاماژەیە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ژمارەیەک لە زایانانی ناوکیی و بەرپرسانی پێوەندیدار بە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیم کوژراون.