کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی هەزاران سانتریفیووژی شاردووەتەوە

17:22 - 3 پووشپەڕ 2725

ڕۆژنامەی تڵگرافی بریتانیا لە زاری کارناسانی بەرنامەی ناوکیی کۆماری ئیسلامییەوە باسی لەوە کەرد کە ئەم ڕێژیمە سەدان یان هەزاران سانتریفیووژی پێشکەوتووی لە سایتە نهێنییەکانی خۆیدا ڕاگرتووە.

بە وتەی ئەم کارناسانە، سانتریفیووژەکان توانای پیتاندنی ئۆرانیۆمیان لە ئاستی سەرەوەدا هەیە.

ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: بەشێکی زۆری ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران پێش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزاروەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان لە شوێنی زۆر نهێنیدا حەشار دراون.

ئەم کارناسە ڕایگەیاند کە ئاژانسی وزەی ناوکی لە چوار ساڵی ڕابردوودا سەردانی دامەزراوە گرینگەکانی نەکردووە و ئەگەری هەیە کە کۆماری ئیسلامی دامەزراوی نهێنیی زۆری هەبێ.

تلگراف لەم ڕاپۆرتەدا دەڵێت: ئێران لانیکەم ٤٠٠ کیلۆ ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ٦٠ لەسەدی هەیە کە ئەگەر بگاتە ٩٠ لەسەد، ٩ هەتا ١٠ بۆمبی ئەیتۆمی پێ درووس دەکرێت.