کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بردنەدەرەوەی کارمەندانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران

17:24 - 3 پووشپەڕ 2725

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە زۆربوونەوەی گرژییەکان، بڕیاری دا هەندێک لە کارمەندە نێونەتەوەییەکانی خۆی و کەسوکاریان لە ئێران بباتە دەرەوە.

ئالساندرا وێلووچی، وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێکخراوە بڕیاری داوە بە هۆی نیگەرانییە ئەمنیەتییەکان، هەندێک لە پێرسۆنیڵی خۆیان و بنەماڵەکانیان لە ئێران و بە شێوەی کاتی بباتە دەرەەوە.

ئەم بڕیارە دوابەدوای بڕیای ئیسرائیل بۆ هێرشی نوێ دژی ئێران ڕاگەیەندرا.

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ زۆربوونەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەک لە وڵاتانی ئورووپایی باڵوێزەکانی خۆیان کە ئێران بردەدە دەرەوە و باڵوێزناکەنایان بە شێوەی کاتی داخستن.