
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ دوای چه‌ند کاتژمێر دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران ڕایگه‌یاند؛ ئێمه خوازیاری گۆڕینی ڕێژیم له ئێران‌دا نین.
ترامپ له وتووێژێکی ڕوژنامه‌وانیدا وتی: "گۆڕینی ڕێژیم له ئێران‌دا ده‌بێته هۆی بشێوی، بۆیه ئێمه خوازیاری گۆڕینی نین".
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "ڕویتێرز" ترامپ جه‌ختی له‌سه‌ر ڕێگه‌نه‌دان به ڕێژیمی ئێران بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی کردووه‌ته‌وه و له‌وباره‌وه پێوه‌ندییه‌کی تلفۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤێلادیمیر پووتین، سه‌رۆککۆماری ڕووسیه بووه و پێشنیاری به ترامپ داوه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئێران‌دا هاوکاری بکات.
سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا چه‌ند کاژمێر دوای ئه‌و وتووێژه‌ی، داوای له ئیسرائیل کرد که له هێرشکردن بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران خۆی ببوێرێت و ئاگربه‌سی نێوانیان پێشێل نه‌کات.