
سپای پاسداران له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمیدا کوژرانی ٧ فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رزی خۆی له پارێزگای ئه‌لبۆرز و فه‌رمانده‌ی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی به‌سیج له لوڕستان به‌هۆی هێرشی خه‌ستی دوێنێ دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر داموده‌زگاکانی ڕێژیم، پشتڕاست کرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه، هه‌رکام له موجته‌با که‌ره‌می جێگری فه‌رمانده‌یی سپای پاسداران له پارێزگای ئه‌لبۆرز، ئه‌کبه‌ر عینایه‌تی جێگری کۆمه‌ڵایه‌تیی سپا له ئه‌لبۆرز، حوجه‌تولئیسلام عه‌لی تورکاشوه‌ند سه‌رۆکی چاوه‌دێری و بازڕه‌سی حه‌وزه‌ی نوێنه‌رایه‌تی، غوڵام ئوجانی، موحسین کووه خه‌یل، فاتمه ساڵحی و غوڵامڕه‌زا سووری به‌هۆی ئه‌و هێرشه کوژراون.
هاوکات ئه‌و هێزه تێرۆریستییه‌ی ڕێژیم هه‌واڵی کوژرانی محه‌ممه‌دته‌قی یووسف وه‌ند، فه‌رمانده‌ی حیفازه‌ت ئیتلاعاتی به‌سیجی له لوڕستان بڵاو کرده‌وه.
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ناوی ئه‌و ٦ فه‌رمانده‌ی باڵای سپای پاسداران که هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌میرعه‌لی حاجیزاده فه‌رمانده‌ی هه‌وافه‌زای سپای پاسداران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه کوژرابوون و ناویان بڵاو نه‌کرابووه‌وه، به بێ ئاماژه‌دان به پله و پایه‌یان بڵاو کراوەتەوە که به‌و شێوه‌یه‌یه: مه‌حموود باقری، محه‌ممه‌دباقر تاهیرپوور، مه‌نسوور سه‌فه‌رپوور، مه‌سعوود ته‌ییب، خه‌سره‌و حه‌سه‌نی و جه‌واد جه‌رسه‌را.