
هەواڵدەریی میزان سەر بە دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیم، ئەمڕۆ سێشەممە باسی لە کوژرانی عەلیڕەزا لوتفی، جێگری ڕێکخراوی ئیتلاعاتی فەراجا کرد.
میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندبوو کە ئەم بەرپرسە باڵایەی کۆماری ئیسلامی لە هێرشە ڕۆژی دووشەممەدا کوژراوە.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جرۆزاڵم پۆست وتبووی دەیان ئەندامی سپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی تاران کوژراون.
ڕۆژی ڕابردوو و لە یازدەهەمین ڕۆژی شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا، ئەرتەشی ئیسرائیل ژمارەیەک بنکەی سپای پاسداران، بەسیج و هێزی ئینتیزامی لە تارانی کردە ئامانج.