
له دوای تێپه‌ڕبوونی ٢٤ کاتژمێر له دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ندین داموده‌زگای سه‌رکوتی ڕێژیم، شوێنی نیگابانی و به‌شی ئیداریی به‌ندیخانه‌ی ئێڤینی تاران یه‌کێک له ئامانجه‌کانی هێرشی ئیسرائیل بوو که به‌پێی زانیاریی چه‌ند هه‌واڵده‌رییه‌ک هه‌ندێک ورده‌کاریی ئه‌و هێرشه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه سه‌ره‌ڕای کوژرانی چه‌ند به‌رپرس و سه‌ربازی ئه‌و به‌ندخانه‌یه، چه‌ند به‌ندکراوێکیش له‌وانه منداڵێک کوژراوه و دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه به‌ندی ٤ی به‌ندیخانه‌که بۆ به‌ندیخانه‌کانی دیکه ڕاگوێزراون.
سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌نه‌دانی به‌رپرسانی ڕێژیم و خۆبواردن له هه‌ر زانیارییه‌ک له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌کانی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، هه‌ندێک له چالاکانی به‌ندکراوی سیاسیی پێشوو و ڕێکخراوه سێنفییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌و هێرشه‌دا هه‌ندێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی دادسه‌رای ئه‌و به‌ندیخانه‌یه و چه‌ندین سه‌رباز و پێرسۆنێلی ئیداریی به‌ندیخانه‌که کوژراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان له دوای هێرش بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، له به‌ندی ٨دا سه‌ره‌ڕای برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌ندکراوان، گاردی به‌ندیخانه به شێوه‌یه‌کی دڕندانه به هێرشبردنه‌سه‌ر به‌ندکراوان ڕێگرییان له چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان کردووه.
دوای تێپه‌ڕبوونی ٢٤ کاتژمێر له‌و ڕووداوه، به‌رپرسانی ڕێژیم هه‌تا ئێستا بنه‌ماڵه و که‌سوکاری به‌ندکراوانیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دۆخی به‌ندییه‌کان ئاگادار نه‌کردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌کان، ڕێکخراوه سێنفییه‌کان، چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسیی لێ که‌وتووه‌ته‌وه.