کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیم باس لە چالاکبوونەوەی مووساد لە ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا دەکات

10:18 - 4 پووشپەڕ 2725

هەواڵدەری فارسی سەر بە ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ١٢ ڕۆژ شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا، تۆڕەکانی سیخوڕی مووساد لە ئێراندا زیاتر چالاک کرابوون و لەو پەیوەندییەدا باس لە دەسبەسەر کرانی نزیک بە ٧٠٠ کەس لەلایەن ڕێژیمەوە دەکرێت.

زۆربەی دەسبەسەر کراوان تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ کە هاوکاریی ئیسرائیلیان کردووە و کەلوپەلی تایبەت بۆ کاری سیخوڕییان ڕاگواستووە.

زۆربەی دەسبەسەرکردنەکان لە پارێزگاکانی کرماشان خووزستان، ئێسفەهان، تاران، فارس و لوڕستان بەڕێوە چوون.

وەکارخستنی پەهپادی خۆکوژ، دروستکردنی بۆمبی دەستساز، کێشانی وێنە و فیلم لە ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیم و ناردنی زانیاریی گرینگ و تایبەت، لەو تۆمەتانەن کە ڕێژیم دەیداتە پاڵ دەسبەسەرکراوان.