کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەڕای ئاگربەست، هێشتا تاران ڕەنگوڕووی شەڕی پێوەیە

10:36 - 4 پووشپەڕ 2725

سەرەڕای ئاگربەست و فەرمانی ترامپ بە ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام دەنگی تەقینەوە لە چەندین شوێنی شاری تاران بیستراوە و دەوترێت هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سایتێکی ڕاداری ڵە نزیک تاران و ئەو هێرشەی لە وڵام بە هێرشەکانی شەوی پێشووی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام دابوو.

بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان دوو وڵاتدا، نرخی نەوت دابەزیوە و مەترسیی کێشەی ئابووری بە داخستنی گەرووی هورموز ڕەویەوە.