کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی زیاتر لە ٨٠٠ کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شارەکانی ئێران

12:59 - 4 پووشپەڕ 2725

وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە لە سەرەتای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ٦٠٦ کەس گیانیان لەدەست داوە بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان باسی زیاتربوونی ئەو ڕێژەیە دەکەن.

زۆرترین خەسارە گیانییەکان کە ١٠٧ کوژراو و زیاتر لە ١٠٠٠ بریندار بووە، لە هێرشی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هێرشی ئیسرائیل ڕوویان داوە.

ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان باس لە زیاتربوونی ئەو ڕێژەیە لە کوژراو دەکەن و پەنجە بۆ ٨١٩ کوژراو ڕادەکێشن.

شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلاامی لە ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردانەوە و بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەندامانی باڵای سپای پاسداران و بنکە ناوکییەکانی ڕێژیم دەستی پێ کرد و لە دوازدەهەمین ڕۆژدا بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێک کۆتایی پێ هات.