کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕێکی ١٢ ڕۆژە و هێرش بۆ سەر ١٤٨٠ ئامانجی سەربازی

14:44 - 4 پووشپەڕ 2725

شەڕی ١٢ ڕۆژەی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل بە ئاگربەستێک لە ڕۆژی دوازدەیەمدا کۆتایی پێ هات.

لەم ١٢ ڕۆژەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە بنکە سەربازی و ناوکییەکانی ڕێژیمی کردە ئامانج و لەنێوی بردن.

ئیسرائیل لەمبارەوە ڕاگەیاندووە کە لە ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا، ١٤٨٠ ئامانجی سەربازیی لە نێو ئێراندا پێکاوە و فڕۆکەکانی ١٥٠٠ جار بە سەر ئاسمانی ئێراندا سووڕاونەتەوە.

جگە لە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامی، ئیسرائیل چەند شوێنیشی لە ڕۆژاوا کردە ئامانج و هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی مەشهەد لە ڕۆژهەڵاتی ئێرانیش.

ئیسرائیل بۆ هێرشەکانی خۆی ٦٠٠ جار سووتەمەنیی وەرگرتووە و هێرشی کردووتە سەر ٨٠ پەدافەندی ئاسمانی و ٢٥٠ پێگەی هەڵدانی مووشەکی کۆماری ئیسلامیشی کردووەتە ئامانج.