
دۆنالد ترامپ، سەرۆکۆماری ئەمریکا سەبارەت بە شەڕەکەی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی و هێرش بۆ سەر بنکە ناوکییەکانی ڕێژیم وتی: لە ڕێگەی سەربازییەوە ئیزنی پیتاندنی دووبارەی ئۆرانیۆم بە ئێران نادەین.
ترامپ جەختی کردەوە لە ئیزنی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە کۆماری ئیسلامی نادەن.
ترامپ ڕایگەیاند کە دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیم لەژێر زەویدان و کۆماری ئیسلامی تاکوو ئێستا دەرفەتی نەبووە کە دەریان بێنێت.
لە یازدەهەمین ڕۆژ لە شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیدا، ئەمریکا بە فڕۆکەی بی ٢ کە هەڵگری بۆمبی سەنگەرشكین بوو، هێرشی کردە سەر دمەزراوەکانی فۆردۆ، نەتەنز و هەروەها ئێسفەهان و ڕایگەیاند کە بە تەواوەتی پرسی ناوکیی کۆماری ئیسلامییان لەنێو بردووە.
ڕۆژێک دواتر ترامپ، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیی ڕاگەیاند.