
له به‌ره‌به‌ری کۆتاییهاتنی مۆڵه‌تی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ی شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له‌مه‌ڕ ڕێککه‌وتننامه‌ی ناو‌کی ساڵی ٢٠١٥ ناسراو به به‌رجام، فه‌رانسه ڕایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر ڕێژیمی ئێران به‌نیسبه‌ت ڕێککه‌وتننامه‌ی نوێوه ده‌روه‌ست نه‌مێنێت، هاوکات له‌گه‌ڵ هاوپشکه ئورووپاییه‌کانیدا گه‌مارۆکان سه‌رله‌نوێ کارا ده‌کاته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ژرۆم بونافۆن نوێنه‌ری فه‌رانسه له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئاسایش‌دا به‌نیسبه‌ت دۆسییه‌ی ڕێژیمی ئێرانه‌وه وتی: "کات خه‌ریکه تێده‌په‌ڕێت و ته‌نیا ڕێگه‌چاره ڕێگری له به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، ڕێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی، به‌هێز، ڕاستیدۆز و به‌رده‌وامه".
"بونافۆن" به ئاماژه‌دان به ڕوانگه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌باره‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی نوێی دژی به‌رنامه‌ی ناوکیی کۆماری ئیسلامی وتی: "ئێمه هاوکات له‌گه‌ڵ هاوپشکه ئورووپاییه‌کانمان، یه‌کیه‌تیی ئورووپا و ئه‌مریکا له هه‌وڵداین ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک داڕێژین که سه‌قامگریی ناوچه‌که و سه‌رچاوه‌ی ئاسایشی ئورووپا دابین بکات".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی فه‌رانسه له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک کە دڵخوازی وڵاته‌که‌ی نه‌بێت هۆشداریی دا و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌ی نوێ نه‌توانێ داخوازییه‌کانیان به‌دی بێنێت، له‌گه‌ڵ ئاڵمان و بریتانیا ئاماده‌ن مێکانیزمی ماشه کارا بکه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری بریتانیا له‌و کۆبوونه‌وه‌دا باسی له که‌ڵکوه‌رگرتن لە ڕێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی کرده‌وه و وتی: "له‌وه دڵنیا ده‌بین که ڕێژیمی ئێران ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی ناگات".
له بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ی شۆرای ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵ ٢٠١٥دا که به ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌رجام ناسراوه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆڕسکی گه‌مارۆکان له ڕێگه‌ی مێکانیزمی ماشه کراوه و مۆڵه‌تی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه هه‌تا ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ یانی ١٠ ساڵه و دوای ئه‌و ده ساڵ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.