کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسێکی سووریە: گروپێکی میلیشیایی سەر بە ئێران هەوڵ دەدات گرژییەکان لەگەڵ ئیسرائیل زیاتر بکات

11:33 - 15 جۆزەردان 2725

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی جۆزەردان، لە زاری بەرپرسێکی سووریە ڕایگەیاند کە گرووپێکی میلیشیایی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پاشماوەکانی ڕێژیمی پێشووی بەشار ئەسەد لە ناوچەی قەنیترە چالاکی دەکەن و بەرژەوەندییان لە پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و لە هەوڵدان سەقامگیریی ئەو وڵاتە تێک بدەن.  

 

هاوکات هەواڵدەریی فەرمیی سووریە (سانا) بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دەرەوەی سووریە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای دەرعای مەحکووم  کردووە و ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشانە زیانی گیانی و زیانی ماددی زۆریان لێ کەوتووەتەوە.

 

ئەو هێرشە ئاسمانییە دوای ئەوە ئەنجام درا کە ئەرتەشی ئیسرائیل ڕاگەیاند دوو مووشەک لە سووریەوە بەرەو ئیسرائیل هاویشتراون، هێرشێک کە وەزارەتی دەرەوەی سووریە لە کاتی دەرکردنی بەیاننامەیەک لەم بارەوە بە هەواڵێکی وەسف کردووە کە هەتا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

 

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە وتی: ''ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریە بە بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی هەر هەڕەشە و هێرشێک بەرەو ئیسرائیل دەزانین و لە زووترین کاتدا وڵام دەدرێتەوە.

 

دوای ئەوەیکە ڕاگەیەندرا کە دوو مووشەک لە سووریەوە بەرەو ئیسرائیل هاویشتراون کە لە ناوچەی چۆڵ کەوتنە خوار و زیانیان لێ نەکەوتووەتەوە، ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە باشووری سووریەی کرووەتە ئامانج.

 

دوای ڕووخانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد، هێزەکانی ئیسرائیل کۆنترۆڵی ناوچەکانی غەیرە نیزامی لە بەرزاییەکانی گوڵان بەدەستەوە گرت و سەدان هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر بنکە نیزامییەکان لە سووریە ئەنجام دا و بەپێی ڕاگەیەندراوی ئیسرائیل، ئامانج لەو عەمەلیاتانە پێشگرتن لە دەستپێراگەیشتنی دەوڵەتی نوێی سووریە بە چەکی پێشکەوتوو و لەناوبردنی ژێرخانە تێرۆریستییەکان بووە.