کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‌هێرشەکانی ئەمریکا، ئێران و گرووپە نیابەتییەکانی لاواز کردووە

10:48 - 5 پووشپەڕ 2725

جۆزێف وۆتێڵ، فەرماندەی پێشووی سێنتکام، باسی لەوە کردووە کە گرینگترین دەسکەوتەکانی هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا، لاوازبوونی کۆماری ئیسلامی و گرووپە نیابەتییەکانی ئەم ڕێژیمەی لە ناوچەکەدا بە دواوە بووە.

ناوبراو لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ "ئەلعەرەبییەی ئینگلیسی" ڕایگەیاند کە کردەوەی ترامپ زۆر ئازایانە بوو و ئاکامیشی هەبوو.

بە ئەم فەرماندە پێشوویەی سێنتکام جەختی کردەوە کە هێز و وردبوونی هێرشەکانی ئەمریکا پەیامێکی ڕوونی بە جیهان گەیاند و هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەروەها وڵامی ئێرانیش نیشانەی ئاڵوگۆرێکی بنەڕەتی لە ناوچەکەیە.