
دەیوید بارنیا بەرپرسی پێشووی مووساد ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی هەموو گەڵاڵەکانی ئێران بە وردی دەخاتە ژێر چاوەدێری تاکوو پێش بە سەرهەڵدانی هەڕەشەکان بگرێت.
ناوبراو سەبارەت بە شەڕی ١٢ ڕۆژەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل ڕایگەیاندووە هەڕەشەی ئێران کە بۆ دەیان ساڵ بوو ئەمنییەتی ئێمەی خستبووە مەترسییەوە بە پشتیوانیی ئەمریکا سڕ کرا.
بەرپرسی مووساد باسی لەوە کردووە کە بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد و تێکنۆلۆژیی پێشکەوتوو، بۆ بە ئامانجگرتنی بەرنامەی ناوکیی ئێران و کەمکردنەوەی هەڕەشە مووشەکییەکان، یارمەتیی ئەرتەشی ئیسرائیلیان داوە.