
هەواڵدەریی ''تەسنیم''ی سەر بە سپای پاسداران، کوژرانی ٩ ئەندامی سپای پاسدارانی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەیدولشوهەدا لە تاران پشتڕاست کردەوە.
بەپێی هەواڵی ئەو هەواڵدەرییە، هێرشەکە ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ بۆ سەر بنکەی فەرماندەیی ''سەیدولشوهدا"، سەر بە سپای پاسداران، لە ڕۆژاوای پارێزگای تاران ڕووی داوە و لە ئەنجامدا بەشێکی ئەم دامەزراوە سەربازییە وێران بووە.
ناسنامەی ئەو کەسانەی کوژراون کە زۆربەیان لە هێزەکانی پلە باڵا و میانەی سپای پاسداران بوون بریتین لە: "حەسەن خانساری، عەلی عەباسی، سوهەیل ڕۆستەمیان، سیروس مورادی و سەعید ئەسڵانی کە پلەی سەردارییان هەبووە، موحسین بەرکان، مەجید زارعی و سەرهەنگ محەممەد جەواد بورهان کە پلەی سەرهەنگیان هەبووە و هەروەها سەربازیك بە ناوی سۆهەیل لوتفیزادە."