کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران شوناسی ٣٠ فەرماندەی باڵای کوژراو لە شەڕەکەی بڵاو کردەوە

14:18 - 5 پووشپەڕ 2725

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی پێڕستێک، شوناسی ٣٠ کەس لە فەرماندە باڵاکانی خۆی ڕاگەیاند کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیدا کوژراون.

محەممەدحوسێن باقری بەرپرسی گشتیی ستادی هێزە چەکدارەکان، حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، غولامعەلی ڕەشید فەرماندە قەرارگای ناوەندیی ڕەسووڵی ئەعزەم، ئەمیرعەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا، مێهدی ڕەبانی جێگری عەمەڵیاتی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکان، غولامڕەزا مێحرابی جێگری ئیتلاعاتی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەمیر موزەفەری‌نیا فەرماندەی ناوەندی چەکوچۆڵی تایبەتی سێپەندی وەزارەتی بەرگری، محەممەد کازمی فەرماندەی ئیتلاعاتی سپا، موحسن باقری جێگری ئیتلاعاتی سپا، محەممەدجەعفەر ئەسەدی جێگری لێکۆڵینەوەی گشتیی قەرارگای خاتەمولئەنبیا، محەممەدڕەزا نەسیر باغبان نوێنەری فەرماندەیی لە ئیتلاعاتی سپا، داوود شێخیان فەرماندەی پەدافەندی ئاسمانیی هێزی هەوافەزای سپا، محەممەدباقر تاهیرپوور فەرماندەی یگانی پەهبادیی هێزی هەوافەزای سپا، مەسعوود شائەنی بەرپرسی نووسینگەی فەرماندەیی گشتیی سپای پاسداران، خەسرەو حەسەنی جێگری ئیتلاعاتی هێزی هەوافەزای سپا، مەنسوور سەفەرپوور فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا لە تارانی گەورە، ئەمیر پوورجەودەکی جێگری فەرماندەی لقی پەهبادیی هێزی هەوافەزای سپا، مەسعوود تەیب لە فەرماندەکانی هیزی هەوافەزای سپا، جەواد جەرسەرا لە فەرماندەکانی هێزی هەوافەزای سپا، حەسەن موحەقق جێگری ئیتلاعاتی سپای پاسداران، محەممەدسەعید ئیزەدی فەرماندەی لەشکەری فەلەستینی هیزی قودسی سپا، محەممەدتەقی یووسفوەند فەرماندەی حیفازەتی ئیتلاعاتی ڕێکخراوی بەسیج، موجتەبا کەرەمی جێگری فەرماندەی سپای پارێزگای ئەلبورز، ئەکبەر عێنایەتی جێگری کۆمەڵایەتیی سپای پارێزگای ئەلبورز، عەلیڕەزا لوتفی جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی فەراجا، بێهنام شەهریاری فەرماندەی یەکەی گواستنەوەی چەکی هێزی قودسی سپای پاسداران، مەیسەم ڕزوانپوور جێگری کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی بەسیج، سەیدموجتەبا موعین‌پوور جێگری فەرماندەی قەرارگای سپای پارێزگای ئەلبورز، عەلیمحەمەمد مەدەدوڵڵاهی ڕاوێژکاری فەرماندەی هیزی هەوافەزای سپا، عەباس نووری جێگری پشتیوانیی قەرارگای ناووچەیی باشووری ڕۆژاوای هێزی زەمینیی ئەرتەش.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە نیزامییەکان و ناوەندە ناوکییەکانی رێژیم، کوژرانی ژمارەیەکی بەرجاو لە بەرپرسانی باڵای ئەم رێژیمەی بەدواوە بوو.