
له کاتێکدا که سه‌رۆکی فێدراسیۆنی تیمی میللیی ڕێژیم بۆ خۆی پێشینه‌ی ئه‌خلاقی و ده‌ستدرێژی هه‌یه، ئه‌ندامانی تیمی میللیی ڕاکردنی ڕێژیمیش به‌هۆی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر کچێکی خه‌ڵکی کوره‌ی باشوور ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا تیمی میللیی ڕێژیم که به‌مه‌به‌ستی به‌شداری لە یاریی ڕاکردنی ٢٠٢٥ی ئاسیا که له شاری گۆمی له کوره‌ی باشوور به‌ڕێوه چووه، به‌شدارییان کردبوو دوو ئه‌ندامی ئه‌و تیمه هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌ره‌ستی تیمه‌که‌یان به شێوه‌ی گرووپی ده‌ستدرێییان کردووه‌ته سه‌ر کچێکی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته و به‌و هۆیه‌وه هه‌ر سێ ئه‌ندامی تیمی میللیی ڕێژیم له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌که به‌و شێوه‌یه بوو که ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی تیمی میللیی ڕێژیم له مه‌یخانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه ئاشنا بوونه و دواتر به فێڵ و ته‌ڵه‌که له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه‌ته شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان و به شێوه‌ی گرووپی ده‌ستدرێژییان کردووه‌ته سه‌ری و به‌و شێوه‌یه کچه‌که پۆلیسی ئاگادار کردووه‌ته‌وه و ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌پێی یاسای کوره‌ی باشوور، که‌سانێک کە ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر ژنان و کچان، ٧ ساڵ هه‌تا به‌ندکرانی هه‌تاییان بۆ دیاری کراوه.
هه‌رچه‌ند هه‌واڵی بێ ئه‌خلاقی و ده‌ستدێژیی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی تیمی میللیی ڕێژیم له هه‌موو جیهاندا به شێوه‌ی به‌ربڵاو بڵاو بووه‌ته‌وه، فیدراسیۆنی ڕاکردنی ڕێژیم به‌بێ ئاماژه‌دان به ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌ندامانی تیمه‌که‌ی، ئه‌و ڕووداوه ئابڕووبه‌ره‌ی به "هه‌ڵسوکه‌وتی ناشایست له په‌راوێزی کێبڕکێی قاره‌مانیی ئاسیا" له قه‌ڵه‌م داوه.
شایانی باسه "ئێحسان حه‌دادی" سه‌رۆکی فیدراسیۆنی ده‌و مه‌یدانی و ڕاکردنی ڕێژیم بۆ خۆی کێشه‌ی ئه‌خلاقی بووه و پێشینه‌ی "ده‌ستدرێژی" له کارنامه‌ی خۆیدا تۆمار کراوه.
شاردنه‌وه، حاشالێکردن و به بچووک نیشاندانی ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن ده‌نگوڕه‌نگی ڕێژیم و فێدراسیۆنی وه‌رزشیی ڕێژیمه‌وه له کاتێکدایه که ڕۆژانه هه‌زاران که‌س به‌هۆی خواردنەوە ئه‌لکولییه‌کان، حیجاب و سه‌رپۆش و به‌هۆی داخوازیی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤه‌وه به شێوه‌ی نامرۆڤانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن و سزای قورس ده‌درێن.