
له درێژه‌ی گرژییه سیاسییه نێوخۆییه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونی زانیارییه‌کان له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و شوێندانه‌ریی هێرشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌مریکا، کۆشکی سپی بڕیاره ٤ به‌رپرسی باڵای ئه‌منییه‌تی میللیی خۆی بۆ دانی ڕاپۆرتی نهێنی له‌و باره‌وه بنێرێته مه‌جلیسی سێنا.
ڕۆژنامه‌ی "واشینگتۆن پۆست" له زاری به‌رپرسێکی باڵای ده‌وڵه‌تی ترامپه‌وه له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردووه له‌و کۆبوونه‌وه‌دا، پیت هیگست وه‌زیری به‌رگری، مارکۆ ڕۆبییۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، جان ڕێتکلیف سه‌رۆکی سی ئای ئه‌ی و دێن کین سه‌رۆکی ستادی هاوبه‌شی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مریکا به‌شداری دە‌که‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ڕۆژنامه‌ی "واشینگتۆن پۆستـ"ـی وتووه: "ترامپ له به‌دواداچوونی گۆبرد له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێرانی به هه‌ڵه خوێندووه‌ته‌وه و ڕۆڵی ناوبراوی له دانانی سیاسه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل‌دا سنووردار کردووه".
هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له هێرشی ئاسمانیی ترامپ بۆ سه‌ر سایته ناوکییه‌کانی ڕێژیمی ئێران، ته‌نیا چه‌ند مانگێک به‌رنامه‌که‌ی به‌دوا خستووه و به ته‌واوه‌تی له‌نێوی نه‌بردووه.