
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له جیهاندا له ساڵی ٢٠٢٣دا گه‌یشتووه ٣١٦ میلیۆن که‌س.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، نووسینگه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوان سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڤییه‌ن، له ڕاپۆرتێکدا له‌باره‌ی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له جیهاندا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له ئێستادا ڕێژه‌ی نێونجی ٦ له‌سه‌دی کۆی گشتیی حه‌شیمه‌تی جیهان که ته‌مه‌نیان له نێوان ١٥ هه‌تا ٦٤ ساڵه ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌کار دێنن.
ڕێژه‌ی به‌رچاوی ئه‌و ئاماره له‌کاتێکدایه، به‌کارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌کانی دیکه وه‌کوو ته‌ماکۆ و خواردنه‌وه ئەلکولییه‌کان له‌و ئاماره‌دا به ئه‌ژمار نه‌هاتووه.
به گوێره‌ی ئه‌وه ڕاپۆرته، به‌کارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ری حه‌شیش به ٢٤٤ تووشبوو، زۆرترین ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و دیارده دێزێوه‌ن.
زانیارییه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته به ئاماژه‌دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه باس له‌وه ده‌کەن، له نێوان مادده هۆشبه‌ره به‌کارهێندراوه‌کان، بازاڕی کۆکائین زۆرترین هه‌ڵکشانی به‌خۆوه بینیوه و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ماده‌یه له ساڵی ٢٠٢٣دا گه‌یشتووه‌ته ٣ هه‌زار و ٧٠٨ تۆن و ئه‌وه‌ش به‌نیسبه‌ت ساڵی ٢٠٢٢، ٣٤ له‌سه‌د زیادی کردووه.
کارناسان باس له‌وه ده‌که‌ن، به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌ڵکشانی ئاماری به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و دیارده‌یه، نه‌ک هه‌ر شوێندانه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی جەستەیی و ڕه‌وانی تاک هه‌یه به‌ڵکوو له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ش شوێندانه‌رییه‌کی زۆر خ‌راپی هه‌یه و نیگه‌رانییه‌کان له‌وباره‌وه له جێگای خۆیدایه