کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا: ئەگەری هەیە وتووێژەکان لەگەڵ ئێران دەست پێ بکەینەوە

17:27 - 5 پووشپەڕ 2725

ستیڤێن ویتکاف، نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ وتووێژە ناوکییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، باسی لە ئەگەرەکانی دەسپێکردنەوەی وتوویژەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کردووە.
ویتکاف لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی "سی ئێن ئێن"، وتی: "هیوادارم کە ڕێککەوتنێکی ئاشتیخوازانە و گشتگیر لەگەڵ ئێران واژۆ بکەین و ڕای من ئەوەیە کە ئێران لە ئێستادا بۆ ئەم ڕێککەوتنە ئامادەیە".
کۆماری ئیسلامی پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکانی و هەروەها کوشتنی سەدان فەرماندەی باڵا و کەسایەتیی گرینگی بەرنامە ناوکییەکانی، ئاگربەستی پەسەند کرد.
بەپێی زانیارییەکان، تاران پاش ئەم هێرشانە و هەروەها هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی، ئامادەیە تاکوو وتووێژە ناوکییەکان لەگەڵ ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەست پی بکاتەوە.
ئیسرائیل و ئەمریکا هەڕەشەیان لە ڕێژیم کردووە کە ئەگەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی دەست پێ بکاتەوە، بۆ جارێکی دیکە هەڵدەکوتنەسەر بنکە هەستیارەکانی و چیدیکە ڕێگەی پێ نادەن ئەم بەرنامانە پەرە پێ بدات.