
پاش کۆتاییهاتنی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل سەبارەت بە دەسکەوتەکانی وڵاتەکەی لەم شەڕەدا قسەی کرد و وتی: ئەرتەش توانیویەتی هەموو ئامانجە دیاریکراوەکان و تەنانەت زیاتر لەوەش بپێكێ.
دانیێل هاگاری لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەدا، زیاتر لە ٣٥ سایتی مووشەکی و ٢٠٠ سەکۆی هەڵدانی مووشەکیان لە ئێراندا لەنێو بردووە.
ناوبراو وتیشی زیاتر لە ٨٠ سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی، ١٥ فڕۆکە و ٦ فڕۆکەخانەی سەربازیی ئێران کراونەتە ئامانج و لەنێو براون.
هاگاری زیادیشی کرد کە سەدان هێزی سەربازی لەوانە ٣٠ فەرماندەی باڵای ڕێژیم لە ئۆپەراسیۆنی شێری ڕاساودا کوژراون.
ناوبراو باسی لەوە کردووە کە لە گرینگترین ئامانجەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل سێ بنکەی گرینگی ناوکیی کۆماری ئیسلامی بوون کە کرانە ئامانج و دوابەدوای ئەوش هەزاران سانتریفیووژ و ناوەندی لێکۆڵینەوەی ناوکی لەنێو بردران و ١١ زانای ناوکیش کوژران.