
سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن له سه‌فه‌ری داهاتووی دۆناڵد ترامپ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین یه‌کێک له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌فه‌ره‌که‌ی، به تێرۆریست ناساندنی گرووپی ئیسلامیی توندئاژۆی ئیخوانۆلموسلمینه.
بڵاڤۆکی "واشینگتۆن فری بیکن" به پشتبه‌ستن به لێدوانی یاسادانه‌رانی ئه‌مریکایی و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه، ڕاپۆرتێکی له‌مه‌ڕ پێشنیاری ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ بۆ به تێرۆریست ناساندنی گرووپی ئێخوانۆلموسلمین به شێوه‌ی فه‌رمی بڵاو کرده‌وه.
ئه‌و چه‌ند سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌که‌ن له یاسادانه‌رانی ئه‌مریکایی له‌و باره‌وه چه‌ندین ڕێگەی جۆراوجۆریان بۆ بنبڕکردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی ئه‌و گرووپه توندئاژۆیە پێشنیار کردووه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌تێرۆریست ناساندنی گرووپی ئیخوانۆلموسلمین له مانگی ڕابردووه‌وە ڕه‌وتێکی خێرای به خۆیه‌وه بینیوه و له به‌یاننامه‌ی دامه‌زراوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی جیهانیی دژه‌یه‌هوود و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکادا هاتووه: "له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه ڕێکارییه‌کان بۆ ڕێگری له هه‌ڕه‌شه‌ی ڕوو له په‌ره‌سه‌ندوویی ئه‌و گرووپه له ئه‌مریکا، ڕێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گرینه به‌ر".
پێشتریش وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌کوو عه‌ره‌بستانی سعوودی، ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، میسر، سووریه و به‌حره‌ین گرووپی ئیسلامیی توندئاژۆی ئیخوانۆلموسلمینیان وه‌کوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساندووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای کۆنگره‌ی ئه‌مریکا له حیزبی کۆماریخوازان که له بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و خه‌بات له دژی تێرۆریزم چالاکی ده‌کات، وتوویەتی: "ئه‌مریکا ڕێگه‌ی جۆراوجۆری له‌به‌ر ده‌ستدایه هه‌تا ئه‌و گرووپه وه‌کوو تێرۆریست پله‌به‌ندی بکات و کۆنگره ده‌توانێت له‌نێوان ئه‌و ڕێگایانه‌دا ڕێگه‌ی باش هه‌ڵبژێرێت و ئه‌و ڕه‌وتەش به خێرایی به‌ره‌وپێش ده‌چێت".
سه‌رچاوه‌کانی "واشینگتۆن فری بیکن باس له‌وه ده‌که‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پشتیوانی لە به‌تێرۆریست ناساندنی ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه دەکەن.