
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە دامەزراوەیەکی حیزبوڵڵایان لە ناوچەی قەلعە شەقیف لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
بە وتەی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئەو دامەزراوە ژێرزەمینییە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی ئاگر و بەرگریی حیزبوڵڵا بەکارهاتووە و لە ماوەی ڕابردووشدا کراوەتە ئامانج.
ئەرتەشی ئیسرائیل دەڵێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حیزبوڵڵا هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنەی داوە و ئەم کارە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە.