کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەنێوچوونی ٥٠ لەسەدی سەکۆ مووشەکییەکانی ڕێژیم

14:28 - 6 پووشپەڕ 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی ٦ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە نزیکەی ٥٠ لەسەدی سەکۆ مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامییان لەنێو بردووە.

ئەرتەشی ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، باسی لەوە کردووە کە لە هێرشەکانی خۆیدا بۆ سەر بنکە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی، هەزاران دەزگای سانتریفیووژی لەنێو بردووە.

ئەرتەشی ئیسرائیل هەروەها باسی لە لەنێوبردنی زیاتر لە ٣٥ ناوەندی بەرهەمهێنانی مووشەک لە ئێراندا کردووە.

لە ئۆپەراسینی سەربازیی ئیسرائیل ناسراو بە شێری ڕاساو، ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا، هەموو ژێرخانە ناوکییەکانی ڕێژیم و بنکە گرینگە سەربازییەکانی کردە ئامانج کە لە ئاکامدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندە باڵاکانی ڕێژیم کوژران.