کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی جەستەیی خامنەیی خراپە

14:30 - 6 پووشپەڕ 2725

دوابەدوای بلاوبوونەوەی ئاخرین فایلی ڤیدیۆیی عەلی خامنەیی لە حەشارگە نادیارەکەیەوە، لێکدانەوەکان بۆ ئەم دەرکەوتنە ڕوویان لە زیادبوون کرد و بە شێوەی جۆراوجۆر لێکدانەوە و شرۆڤەی دەرکەوتنەی کرا.

هەر لەم پێوەندییەدا، هزرگەیەکی ئاڵمانی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە نیشانەکان لە ڕواڵەت و ڕەفتاری خامنەیی لە یەک مانگی ڕابردوودا کردووە  و ڕایگەیاندووە ئەم نیشانانە لەگەڵ پیربوونی سروشتی تەبا نین و ئەگەری هەیە ناوبراو تووشی نەخۆشییەکی پێشکەوتووی وەکوو شێرپەنجە یان نەخۆشیی عەسەبیی بووبێت.

ڕاپۆرتەکە پێشبینیی ئەوە دەکات کە ناوبراو لە مانگەکانی داهاتوودا پێویستی بە چاوەدێریی بەردەوام هەبێت.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە خامنەیی تووشی دابەزینی بەرچاوی کێش، لاوازیی ئەندامەکانی جەستە، تێکچوون لە قسەکردن و کەمبوونەوەی فۆکۆس و جووڵەی لەش بووە و پێوندیی چاو و حاڵەتە هەستەکییەکانی کەم بووەتەوە.

ئەم هزرگەیە بە کەڵكوەرگرتن لە ژیری دەسکرد، لێکدانەوەی بۆ دۆخی خامنەیی کردووە و نیشانەگەلێک لە تێکچوونی سیستماتیک و عەسەبیی تێدا بەدی کردووە.

بە وتەی ئەم هزرگەیە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئەگەری هەیە هەتا شەش مانگی داهاتوو لە باری جەستەییەوە بە تەواوەتی توانایی خۆی لەدەست بدات.