کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە پیرانشار

14:59 - 6 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەری ١٤٠٤، مام عەبدوڵڵا نادری ناسروا بە عەوڵای حاجی ئەحمەد توژەڵی، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ئەندامی کۆنی کۆماری کوردستان بوو کە لە ساڵەکانی ٦١ بۆ ٦٣ کە مەقەڕی حیزب لە توژەڵی بوو ڕۆژانە لەگەڵ پێشمەرگەکان کۆ ئەبووەوە و قسەی سەردەمی کۆماری  بۆ پێشمەرگەکانی لکی چواری هێزی ئاوارە دەگێڕایەوە و پێشمەرگەکانی زۆر دڵخۆش دەکردن .

مام عەبدوڵڵا وێڕای ئەوەی کە کەسێکی نیشتمانپەروەر بوو، لە ناو خەڵکی گوندی توژەڵەی و پیرانشار و گوندەکانی لاجانیشدا کەسێکی زۆر خۆشەویست بوو .

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان مایەوە.ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.