
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کاک عەلی شەمسی ناسراو بە عەلی پوورپەری، خەڵکی نێوەژی ناوچەی نەڵێنی ڕەبەت بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک عەلی لە شۆڕشی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان بە تایبەتی لە سەردەمی زێڕینی دەورانی خەباتی چەکداریی ٤٦ـ٤٧ نەخشی بەرچاوی هەبووە و لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا وەک کوردێکی نیشتمانپەروەر بەشداریی چالاکانەی هەبووە.
کاک عەلی شەمسی کەسێکی خۆشناو و جێگەی ڕێز و حورمەتی خەڵکی ناوچەکە بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.