
له دوای هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه ناوکییه‌کانی ڕێژیمی ئێران، سه‌رۆککۆماری فه‌رانسه به‌نیسبه‌ت ئه‌گه‌ری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران له هاوپه‌یمانیی پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی چه‌که ناوکییه‌کان ناسراو به ئێن پی تی هۆشداریی دا.
ئامانوئێل ماکرۆن، سه‌رۆککۆماری فه‌رانسه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: "خراپترین سیناریۆ له دوای هێرشه‌کانی ئه‌مریکا که خاوه‌ن شوێندانه‌ریی ڕاستی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوو، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هاوپه‌یمانیی "ئێن پی تیـ"ـه".
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، ماکرۆن له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی ٢٧ وڵاتی ئه‌ندام له یه‌کیه‌تیی ئورووپا له برووکسێل ڕایگه‌یاند؛ ئاوا هه‌وڵێک له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه، لادان و لاوازکردنی بڕیاری گشتییه.
سه‌رۆککۆماری فه‌رانسه هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه به ئامانجی پاراستنی هاوپه‌یمانیی پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی چه‌که ناوکییه‌کان هه‌وڵ ده‌دات له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ٥ وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان قسه بکات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ٥ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی شۆرای ئاسایش‌دا، سه‌ره‌تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ل دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا ده‌ست پێ ده‌کات.