
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، مووشه‌کێكی بالیستیک که له‌لایه‌ن حوسییه‌کانه‌وه به‌ره‌و ئیسرائیل هاویشترابوو، شناسایی کراوە و خراوه‌ته‌وه خواره‌وه.
عه‌بدولمه‌له‌ک ئه‌لحوسی، ڕێبه‌ری گرووپی حوسییه‌کان له وتووێژی حه‌فته‌یی خۆیدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ستنی ته‌واوی ده‌ریای سوور به ڕووی که‌شتییه‌کانی ئیسرائیل که له سێ مانگی ڕابردوووه ده‌ستی پێ کردبوو، کردووه و وتوویەتی: "ئه‌و ڕه‌وته هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌لحوسی هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه که له دوای ده‌سپێکی دووهه‌مین شه‌ڕی نێوان ئه‌وان و ئیسرائیل له مانگی مارسی ٢٠٢٥ی زانینییه‌وه، هێزه‌کانیان ٣٠٩ مووشه‌کی بالیستیک، هایپێرسۆنیک و دڕۆنیان به ئیسرائیله‌وه ناوه.
ناوبراو ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێرانی به شکستی سه‌ربازیی ئیسرائیل زانیوه و ئیدیعای ئه‌وه‌ی کردووه ئیسرائیل له دەستڕاگەیشتن بە ئامانجه‌کانی خۆی بۆ له‌نێوبردنی ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی له نێوخۆی ئێران سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند: "له ماوه‌ی ١٢ ڕۆژ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران‌دا، لانیکه‌م ٥٠ هێرشی مووشه‌کی له سه‌رانسه‌ری ئیسرائیلەوە کراوه، به‌ڵام به‌هۆی سنووردارکردنی توندی ئه‌منییه‌تیی له سه‌ر هه‌واڵده‌رییه‌کان، ورده‌کاریی زیانه‌کان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه".