
بەرپرسی پۆلیسی فەتای ڕێژیم سەبارەت بە پێوەندییە تلفۆنییەکانی خەڵک هۆشداری داوە و ڕایگەیاندووە کە خەڵک کەڵک لە ئەپلیکەیشنە نێوخۆییەکان وەربگرن.
وەحید مەجید، هۆشداریی بە خەڵک داوە کە لە پێوەندییە تلفۆنییەکانیاندا و تەنانەت لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێیان و ئەندامانی بنەماڵەکەشیاندا، لە وڵامی پرسیارەکاندا، وشەی نازانم بەکار بێنن.
بەرپرسی پۆلیسی فەتا وتوویەتی ڕەنگە گفتوگۆکانتان لەلایەنێکی دیکەوە ببیسترێ بۆیە لە وڵامی هەر پرسیارێکدا سەبارەت بە دۆخی ناوچە یان شوێنی ژیان و ڕووداوەکانی دەوروبەریان، بڵێن نازانم.
مەجید سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنە دەرەکییەکان بە نیگەرانییەوە باسی لەوە کردووە کە زۆربەی پلاتفۆرمەکان و پەیامهێنەرە دەرەکییەکان لە دەستی دوژمندان و دەتوانن بە ئاسانی زانیارییەکانیان ببەن.
ناوبراو وتوویەتی: ئیمە چەندین جار جەختمان کردووەتەوە کە لە بەکارهێنانی ئەپی گوماناوی و نەناسراو خۆ ببوێرن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە بەردەوامی شارەزایانی بواری پێوەندییەکان باس لە سیخوڕیی ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیم لەسەر خەڵک لە ڕێگەی ئەپە نێوخۆییەکانەوە دەکەن و بەنیسبەت بەکارهێنانیان هۆشداری دەدەن.
کوژرانی فەرماندە باڵاکانی ڕێژیم و درکانی زانیاری سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوونیان، ترسی ڕێژیمی لە ڕووداوەکانی داهاتوو زیاتر کردووە.
هاوکات لەگەڵ شەڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، ڕێژیم بە پچڕاندنی ئینتێرنێت، دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە زانیارییەکانی سنووردار کردەوە.