کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرکەوتنی شەمخانی پاش ١٦ ڕۆژ

11:34 - 7 پووشپەڕ 2725

ئەمڕۆ شەممە ٧ی پووشپەڕ و پاش ١٦ ڕۆژ لە دەسپێکی شەڕەکەی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، ڕێوڕەسمی ناشتنی کوژراوانی ڕێژیم لە تاران بەڕێوە چوو.

عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی لە دوای ١٦ ڕۆژ لە دەسپێکی شەڕەکە بەشداریی ئەم ڕێوڕەسمەی کردووە.

لە یەکەم ساتەکانی دەسپێکی شەڕەکەدا، کۆمەڵێک هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە کوژرانی شەمخانی بڵاو کرانەوە و لە هەندێ بەرنامەی تلویزیۆنیشدا، وێنەی شەمخانی لەگەڵ کوژاروانی دیکە بڵاو کرایەوە.

چەند ڕۆژ دواتر ڕایانگەیاند کە شەمخانی لە نەخۆشخانەیە و دۆخی ناجێگیرە.

دەرکەوتی شەمخانی لەکاتێکدا کە گۆچانی پێیە، ئەویش لە ڕێوڕەسمی ناشتنی فەرماندەکانی سپای پاسداراندا، بە مەبەستی پێدانی ورە بە باقی ئەندامانی سپای پاسدارانە.

ئەم دەرکەوتنە لە کاتێکدایە کە دەرکەوتنەکانی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و تێکچوونی باری جەستەیی و ڕواڵەتی ناوبراو پەیامی ئاشکرای لاوازبوونی ڕێژیم و بەتایبەت خودی ڕێبەری ڕێژیمەکەی پێ بووە.