
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئامریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک، پێشنیارکردنی پەکەیجی ٣٠ میلیارد دۆلاری بە ڕێژیمی ئێرانی ڕەت کردەوە.
ناوبراو وتی کە باسی ئەو پەکەیجە ڕاست نییە و تەنیا ڕاگەیاندنەکان ئەو باسەیان هەڵبەستووە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، "سیئێنئێن" ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ پەکەیجێکی ٣٠ میلیارد دۆلاری بە ڕێژیمی ئێران پێشنیار کردووە لەبابەت دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان.
ئەو هەواڵدەرییە هەروەها باسی لەوە کردبوو کە کۆشکی سپی وێڕای ٣٠ میلیارد دۆلارەکە سیستەمێکی ناوکی غەیرە نیزامیش بۆ ئێران دادەمەزرێنێ بەڵام ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ ئەوەی ڕەت کردەوە.