کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرمانی کاتز بە ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ پاراستنی باڵادەستی بە سەر ئاسمانی ئێراندا

11:40 - 7 پووشپەڕ 2725

یێسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، فەرمانی بە ئەرتەشی ئیسرائیل داوە کە باڵادەستیی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانەکانی ئێراندا بپارێزن.

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، بە لەناوبردنی بەرگریی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامی، باڵادەستی بەسەر ئاسمانی ئیراندا بەدەست هێنا و بە کردەوەش ئازادانە هێرشی کردە سەر هەر خاڵێک لە تاران و زۆرێک لە شار و پارێزگاکانی دیکە.

کاتز وتی: ''من فەرمانم بە ئەرتەشی ئیسرائیل داوە کە پلانێک بۆ گوشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامی ئامادە بکەن کە پاراستنی باڵادەستی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل و ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی بەرنامە ناوکیی و بەرهەمهێنانی مووشەکی لەخۆ بگرێت.

هەروەها وتی کە فەرمانی داوە کە بۆ وڵامدانەوەی پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چالاکی تێرۆریستی دژ بە ئیسرائیل پلانێکیان هەبێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕوو بە کۆماری ئیسلامی وتی: بە سەری مارە بێ ددانەکە لە تاران  پێشنیار دەکەم کە تێبگەن و وریا بن چونکە ئۆپەراسیۆنی نیزامیی ئەم دواییەی ئیسرائیل تەنیا پێشەکییەک بوو.