
ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی "موجتەبا یووسفی" ئەندامی کۆمیسیۆنی عومرانی ڕێژیمی ئێران شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلی بە تێکچوونی ئەمنییەت و ئاسایشی داهاتووی ئێران لە درێژخایەندا لێکدایەوە.
ناوبراو هەروەها وتی کە خەڵک لەو شەڕەدا پشتیوانییان لە حکوومەت کردووە ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بە فەرمی هیچکام لە ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم بە ڕوونی باسیان لە خەساری مرۆیی، ماددی یا چۆنیەتی قەرەبووکردنەوەی خەسارەتەکان نەکردووە.
ناوبراو هەروەها بۆ چاککردنەوەی باڵەخانە و بینا ڕووخاوەکان باسی لە دانی وامێک لەلایەن حکوومەتەوە کرد بەڵام چۆنیەتی و کاتی پێدانی وامەکە و ئەو کەسانەی کە ئەتوانن ئەو وامە وەربگرن، ڕوون نەکردەوە.