کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووسی: ئێمە هیچ لەبارەی چارەنووسی ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێراندا نازانین

16:12 - 7 پووشپەڕ 2725

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی بە ''سی بی ئێس نیووز''ی ڕاگەیاند، ئاژانس نازانێت دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل چی بەسەر ئۆرانیۆمی پیتێنراو بە خەستییەکی زۆرە لە ئێراندا هات.

گرووسی وتی، ڕەنگە بەشێک لە ئورانیۆمی ئێران کە بە خەستییەکی زۆرە پیتێنراوە لە هێرشەکاندا لەنێوچوون یان بۆ شوێنێکی دیکە گواسترابێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێژیمی ئێران بەرنامەیەکی ناوکی زۆر بەرفراوان و بەرزەفڕانەی هەبوو و ڕەنگە بەشێکی هێشتا مابن، وتی: ''ئەگەر ئەم توانایانەش نەمێنن، تاران زانستی ناوکی و توانای پیشەسازیی بۆ ئەم بەرنامەیە هەیە.''

گرووسی جەختی لەوە کردەوە کە پرسی ناوکی ئێران تەنیا بە ڕێگەی نیزامی چارەسەر ناکرێ و دواجار ڕێککەوتنێک پێویستە کە هاوکات لەگەڵ سیستمی پشکنین، هەموو لایەک لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە دڵنیا بکاتەوە کە دەتوانرێت ئەو ڕێچکەیە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بگۆڕدرێت.